فراكسیۆنی پارتی: ههرێم پاشگەز نابێتەوە.. كاردانەوەیان بەرانبەر ریفراندۆم نەماوە
(د. عەرەفات كەرەم)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ ھەموو لایەنەكان و شاندەكەیش كە نوێنەری لایەنەكان و پێكھاتەكانی تێدا بوو، زۆر گرینگ و زۆریش ئەنجامی باشی ھەبوو، چونكە ھەمووان لەوە تێگەییشتن كە ھەرێمی كوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم و لێی پاشگەز نابێتەوە.
(كەرەم) گوتیشی، پێش سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، لایەنەكان لێدوانی زۆر توندیان دژی ئەو پرسە دەدا، بەڵام دوای چوونی شاندەكە ئێستا دەبینین ئەو لێدوانانە زۆر كەم بوونە و بەشێوەیەكی نەرم مامەڵە لەگەڵ پرۆسەكەدا دەكەن، چونكە ئەوانیش لەوە تێگەییشتوون كە ھەرێمی كوردستان ئەو كارە ئەنجام دەدات.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دهشڵێ، "بڕیارە گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوام بێت و شاندێكی بەغدایش دێتە ھەرێمی كوردستان و گفتوگۆكان تا دوای پرۆسەی ریفراندۆم ھەر دەكرێن، چونكە بۆ سەربەخۆیی زیاتر، پێویستمان بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ھەیە".
kdp-
