بەرگریی عێراق، کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەری رایگەیاند
فەرماندەی هەڵمەتە سەربازییەکەی سەر تەلەعفەر(عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا)، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزە هاوبەشەکان کە لە سوپا و حەشدیشەعبی پێکهاتووە، بە ئازادکردنی گەڕەکی عەسکەری و دەروازەی شارۆچکەکە، تەواوی تەلەعفەر ڕزگار کراوە.
(عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا) ئاماژەیشی دا کە، بێجگە لە شارەدێی یەعازییە و گوندەکانی دەوروبەری، شوینێکی دیکەی سنووری ناوچەی تەلەعفەر بە دەست داعشەوە نەماوە و گوتی، سوپا بەرەو دوا ئاماجەکانی بۆ ڕزگاکردنیان پێشڕەوی دەکات.
سوپای عێراق، یەکشەممەی ڕابرد، هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەر(٦٠کم ڕۆژئاوای مووسڵ)ی بەرپا کرد، کە بە پشتیوانیی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بوو.
kdp-
