بەرگریی عێراق، کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەری رایگەیاند

 	 بەرگریی عێراق، کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەری رایگەیاند
وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەری ڕۆژئاوای مووسڵی ڕایگەیاند.
فەرماندەی هەڵمەتە سەربازییەکەی سەر تەلەعفەر(عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا)، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزە هاوبەشەکان کە لە سوپا و حەشد‌ی‌شەعبی پێک‌هاتووە، بە ئازادکردنی گەڕەکی عەسکەری و دەروازەی شارۆچکەکە، تەواوی تەلەعفەر ڕزگار کراوە.

(عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا) ئاماژەیشی دا کە، بێجگە لە شارەدێی یەعازییە و گوندەکانی دەوروبەری، شوینێکی دیکەی سنووری ناوچەی تەلەعفەر بە دەست داعشەوە نەماوە و گوتی، سوپا بەرەو دوا ئاماجەکانی بۆ ڕزگاکردنیان پێشڕەوی دەکات.

سوپای عێراق، یەکشەممەی ڕابرد، هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی تەلەعفەر(٦٠کم ڕۆژئاوای مووسڵ)ی بەرپا کرد، کە بە پشتیوانیی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بوو.
kdp-
Top