حكوومەت شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
(سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكوومەتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزبایییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو مسوڵمانانی كوردستان و عێراق و دنیا دەكەین، بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئاوات و ویستەكانی گەلی كوردستان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە كوردستان و ناوچەكەدا .
(دزەیی) گوتیشی، "بە هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، پشووی جەژن لە رۆژی پێنجشەم 2017/8/31 دەست پێ دەكات و تا رۆژی سێشەم 2017/9/5 بەردەوام دەبێت، رۆژی چوارشەم 2017/9/6 دەوامی فەرمیی دەست پێ دەكاتەوە.
kdp-
