حكوومەت شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

 	 حكوومەت شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
گوتەبێژی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان، شەش ڕۆژ پشووی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

(سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزبایییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو مسوڵمانانی كوردستان و عێراق و دنیا دەكەین، بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئاوات و ویستەكانی گەلی كوردستان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە كوردستان و ناوچەكەدا .

(دزەیی) گوتیشی، "بە هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، پشووی جەژن لە رۆژی پێنجشەم 2017/8/31 دەست پێ دەكات و تا رۆژی سێشەم 2017/9/5 بەردەوام دەبێت، رۆژی چوارشەم 2017/9/6 دەوامی فەرمیی دەست پێ دەكاتەوە.
kdp-
Top