دوو ساڵە 2722 سه‌ربازی توركیا كوژراون
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رێكخراوی ناوبراو ئاشكرای كردووە، له‌ماوه‌ی 2 ساڵی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیادا 447 سه‌ربازی توركیا كوژراون، 251 پۆلیس و 43 گوندنشینیش له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراوه و 771 ئاسایش كوژراون.
جگه له‌وه‌ی سه‌رباز و پۆلیس له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراوه، له هه‌مان كاتدا كه‌سی سڤیلیش بوونه‌ته قوربانی كه 53 كه‌سه و هه‌روه‌ها 80ی تریش برینداربوونه. كوژرانی ئه‌و سڤیلانه‌ش هۆكاره‌كه‌ی سه‌رباز و پۆلیسی توركیا بووه كاتێك یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ جێبه‌جێ كراوه، بوونه‌ته قوربانی.
هه‌روه‌ها له راپۆرتی مافی مرۆڤی توركیادا هاتووه، 1699 له پۆلیس و ئاسایش و سه‌ربازی توركیا برینداربوونه و هه‌ندێك له‌و بریندارانه‌ش برینه‌كه‌یان زۆر سه‌خته.
هه‌روه‌ها ئه‌و بۆمبه چێندراوانه‌ی په‌كه‌كه له زۆرێك له شوێنه‌كانی باكوور داینابووه‌وه، جگه له‌وه‌ی سه‌رباز و پۆلیسی توركیای كردووه‌ته ئامانج، له هه‌مان كاتدا 129 هاووڵاتی سڤیلیش كوژراوه و 588ی تریش برینداربوونه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش بێت، 14 كه‌سیش له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه رفێندراون و پاشان به كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه.
له‌و شه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ردوولا پێشێلی زۆر كراوه و زۆر جار سووكایه‌تیان به یه‌كتری كردووه. مافی مرۆڤی توركیا ئاشكرای ده‌كات كه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا 19 چه‌كداری په‌كه‌كه ده‌كوژن، پاشان رووتیان ده‌كه‌نه‌وه و سووكایه‌تی به ته‌رمه‌كانیان ده‌كه‌ن و له سۆسیال میدیایش بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش رەفتاریكی قبووڵ نه‌كراوه.
كۆی گشتی قوربانیانی شه‌ڕ له‌ماوه‌ی 2 ساڵدا گه‌یشتووه‌ته 2 هه‌زار و 722 كه‌س له پۆلیس و سه‌رباز و هاووڵاتی سڤیل. به‌ڵام باس له‌ژماره‌ی كوژراوانی په‌كه‌كه نه‌كراوه له‌و شه‌ڕه‌دا.
باسنيوز
