فەرید ئەسەسەرد: میدیای فەرمی یەکێتی بە (بەڵێ) پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکات

 فەرید ئەسەسەرد: میدیای فەرمی یەکێتی بە (بەڵێ) پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکات
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە میدیای فەرمی یەکێتی لەگەڵ ڕیفراندۆم دایە و بە (بەڵێ) پشتگیری لەو پرسە نیشتمانییە دەکات.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: "کەناڵی فەرمی یەکێتی بە (بەڵێ) پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکات، چونکە یەکێتیی نیشتمانی خۆی لە چوارچێوەی پشتگیریکردن ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەبینێتەوە، بێگومان میدیاکەشی ھەمان ئامانجی ھەیە".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو کە لەنێو میدیاکانی یەکێتی، پەڕاوێزێکیان بۆ بۆچوونە جیاوازەکان ھێشتوەتەوە، دەشڵێت: "بێگومان بەھۆی بیر و بۆچوونی جیاوازەوە، ڕەنگە ھەندێک کەناڵی لابەلای ناو یەکێتی ھەبێ، کە بۆچوونی جیاوازی لە چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ڕیفراندۆم ھەبێت، ئەو کەناڵانەش ڕێگەیان لێ نەگیراوە، ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە، بەو مانایەی کە گرنگ ئەوەیە میدیای فەرمی یەکێتی پاڵپشتی لە ڕیفراندۆم دەکات".

ئاشکراشی کرد: "سیاسەتی یەکێتی بریتییە، لە پشتگیریکردن لە ڕیفراندۆم و ھەموو پرسە نیشتمانییەکانی دیکە، بۆیە یەکێتی بە (بەڵێ) پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکات".










باسنیوز
Top