کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی: لە ڕیفراندۆمدا مامەڵە بە کارتی دەنگدانی عێراق ناکرێ
پاش ئەوەی چەند هاووڵاتییەک نیگەرانیی ئەوەیان بە کۆمسیۆن گەیاند کە بەهۆی ونکردنی کارتی دەنگدانی عێراقییەوە پێیان گوتراوە ناتوانن بەشداری لە ڕیفراندۆمدا بکەن و بۆ تازەکردنەوەی کارتەکە دەبێ 30 هەزار دینار بدەن. کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕاگەیاند: بەهیچ شێوەیەک کارتی دەنگدانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا ناخوات و کاری پێناکرێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هەر کەسێک دەیەوێ ناوی خۆی تۆمار بکات، دەتوانێ سەردانی ئەو بنکانەی تۆماری دەنگدەران بکات کە کۆمسیۆن بۆ تازەکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستنیشانی کردوون. گوتیشی: “هیچ پارەیەکیش پێویست نییە".
باسنیوز
