گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی: رێککەوتنی پارتی و گۆڕان گرنگە

 گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی: رێککەوتنی پارتی و گۆڕان گرنگە
گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە رێککەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەو قۆناغەی ئێستا، ”گرنگە“.



لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی راگەیاند، یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت ڕیفراندۆم لەپەرلەمانی کوردستانەوە دەنگی لەسەر بدرێت و لەوێوە یاسای بۆ دەربچێت.



لەتیف نێروەیی هەروەها رایگەیاند، حزبەکەی لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان و پارتی ”بەردەوامە و ئومێدمان ھەیە پارتی و گۆڕان بگەنە رێککەوتن“، کە پەیوەندییەکانیان ئێستا ”قۆناغێک“چووەتە پێشەوە.



گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ئاماژەی بەوەش دا، کە یەکێتی لەسەر خەتە لەگەڵ گۆڕان و ”گرنگە پارتی و گۆڕان پەلە بکەن لە گەیشتن بە رێککەوتن".





باسنیوز
Top