کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ ئەوەی ناوەکانیان بدۆزنەوە، هەتا لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا گرفتیان بۆ دروست نەبێت.



کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیگوتی: داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان دەکەین کە سەردانی بنکەکانیی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم تا لەو ڕۆژەدا گرفت بۆ ناوەکانیان دروست نەبێت، چونکە ئەو ئامارانەی پێشووتر هەبووە، جیاوازە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی بوونەتە 18 ساڵ و دەبێت ناوی خۆیان تۆمار بکەن".



بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەوەشی خستە ڕوو: "بۆ ئەو کوردانەی دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە، یان ئەوانەی تا ئێستا لە هیچ هەڵبژاردنێکدا دەنگیان نەداوە، دەبێت سەردانی یەکێک لە نزیکترین بنکەی تۆماری دەنگدەران بکەن و لەوێ ناوەکانیان تۆمار دەکرێت، یان رێنمایی پێویستاین پێ دەدرێت کە لە کاتی چوونی هاووڵاتیان بۆ بنکەکانی دەبێت یەکێک لە ناسنامەکانیان پێ بێت".


باسنيوز
Top