بارزان.. دوای ڕۆژێك له خنكانی ته‌رمی كه‌سێك له ڕووبار دۆزرایه‌وه
عیماد رێكانى به‌رێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران ڕاگه‌یاند: "دوێنێ هه‌ینی (25-8-2017) له‌لایه‌ن دانیشتووانی ناوچه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه كرا كه له سنوورى ده‌ڤه‌رى بارزان، كه‌سێك به ناوى (ئه‌مجه‌د بابكه‌یی) له ناو ڕووبارى زێى گه‌وره له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكاوه".
گوتیشی: "له دوێنێوه تیمه‌كانى به‌رگری شارستانی سۆران به هاوكارى تیمه‌كانى مێرگه‌سۆر و شێلادزێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئامێدى سه‌رقاڵی گه‌ڕانن له ڕووباره‌كه و دوای تێپه‌ڕبوونی ڕۆژێك توانرا ته‌رمی كه‌سه خنكاوه‌كه بدۆزرێته‌وه و دواتر ڕه‌وانه‌ی پزیكشی دادی كرا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا له سنوورى شاری سۆران حه‌وت كه‌س له كاتی مه‌له‌كردندا له ڕووبار خنكاون.
BAS NEWS-
