خورماتوو.. چەند چەکدارێکی نەناسراو ھاووڵاتییەکیان رفاند

خورماتوو.. چەند چەکدارێکی نەناسراو ھاووڵاتییەکیان رفاند
ئەمڕۆ شەممە، لە شارۆچکەی خورماتوو، ھاووڵاتییەک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە رفێندرا.



محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 26/8/2017، کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ لە شارۆچکەی خورماتوو، ھاووڵاتییەک بەناوی فەلاح مستەفا، کارمەند لە پارێزگای سەڵاحەدین، لەلایەن چوار چەکداری دەمامکدراوەوە، رفێندرا".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو: "ئەو چەکدارانە ئۆتۆمبێلی پیکاب دەبڵیان پێ بووە، لەسەر رێگای گشتیی بەغدا – خورماتوو، نزیک چێشتخانەی مومتاز رفاندوویانە".



ئەوەشی روون کردەوە کە رفێندراوەکە ھاوسەر و چوار منداڵی لەگەڵ بووە، لە نێۆ ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا، دوای رفاندنی، لەسەر شەقام خێزانەکەی بەجێماون و خەڵک ئەوانەی ھەڵگرتووەتەوە".
BAS NEWS-
Top