ڕۆژنامه‌یه‌كی توركی: توركیا ناتوانێت ڕێگری له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات
ڕۆژانامه‌یه‌كی توركی ده‌نووسێت توركیا ناتوانێت ڕێگری له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات و له راستیدا ئه‌وه له ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندى توركیادا نییه ده‌ستوه‌ربداته ئه‌و پرسه، باشتریش وایه له‌و پرسه‌دا بێده‌نگ بێت.
رۆژنامه‌ى حوڕیه‌ت ده‌یلى نیوزى توركى ره‌تیده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى بۆى هه‌بێت شه‌ڕى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆیى رابگه‌یه‌نێت.
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیى كوردستان سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى تورك ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى رایگه‌یاندبوو، پێویسته رێى له‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه بگیرێت كه له دواى ریفراندۆم راده‌گه‌یه‌نرێت.
له ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا رۆژنامه‌كه ئه‌و پرسیاره‌ى وروژاندووه ئایا توركیا ده‌توانێت رێگرى له راپرسییه‌كى تایبه‌ت به سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بكات؟ له وه‌ڵامیشیدا نووسیویه‌تى: نه‌خێر.
رۆژنامه‌كه ئه‌و پرسیاره‌شى كردووه، ئایا توركیا ده‌توانێت شه‌ڕ له دژى كورد رابگه‌یه‌نێت، له وه‌ڵامیشدا نووسیویه‌تى: له راستیدا ئه‌وه له ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندى توركیادا نییه ده‌ستوه‌ربداته ئه‌و پرسه. باشتریش وایه له‌و پرسه‌دا بێده‌نگ بێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌رپرسانى تورك له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ وه‌ك كه‌سایه‌تى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ پێشوازى له كه‌سایه‌تییه كورده‌كان ده‌كه‌ن و چۆن ده‌كرێت شه‌ڕى ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكرێت؟
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بن عه‌لى یه‌ڵدرم رایگه‌یاند، ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان هیچ شه‌ڕێك به دواى خۆیدا ناهێنێنت.
BAS NEWS-
