د. عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى: وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رگریى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى كوردستان ده‌كه‌ن
پاش سه‌ردانیان بۆ به‌غدا، (ژان ئێڤ لۆدریان) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و (فلۆرانس پارلی) وەزیری بەرگریی فەرەنسا، بگه‌نه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ ببنه‌وه.
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا(د. عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بریاره پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه (ژان ئیڤ لۆ دریان) و (فلۆرانس پارلیو) به‌رگرىی فه‌ڕه‌نسا بگه‌نه كوردستان و له‌گه‌ڵ (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا كۆ ببنه‌وه."
(د. عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى) گوتیشى ،"ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانى حكوومه‌تى نوێى فه‌ڕه‌نسایه پاش ئه‌وه‌ى (ماكرۆن) بووه سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له مانگى 5ى ئه‌مساڵدا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه گرینگى خۆى هه‌یه وا ده‌رده‌خات و په‌یامێكه فه‌ڕه‌نسا گرینگى به كوردستان ده‌دات له رووى دیپلۆماسى و سه‌ربازییه‌وه ده‌یانه‌وێت پاڵپشتیی هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوكاریى ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه داڕووخاون تا ئاوه‌دانى بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستان به‌ره‌و ڕیفراندۆم ده‌ڕوات و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرسه‌ش بخه‌نه به‌ر باسه‌وه تا ڕاى فه‌رمى فه‌ڕه‌نسا بزانن.''
(دۆڵه‌مه‌ڕى) زیاتر گوتى: "له‌م سه‌ردانه‌دا پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشیى خۆیان ده‌گه‌یێنن به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چونكه ئێستا داعش به‌ره‌و كۆتاییه و مووسڵیش ئازاد كرا، ئه‌وان ده‌زانن به‌بێ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هێزى پێشمه‌رگه هیچ نه‌ده‌كرا."
kdp-
