وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەی فەرەنسا گەیشتنە هەولێر
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا (د. عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى) پێشووتر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه (ژان ئیڤ لۆ دریان) و (فلۆرانس پارلیو) به‌رگرىی فه‌ڕه‌نسا دەگەنە كوردستان و له‌گه‌ڵ (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا كۆ دەبنەوە."
(د. عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى) گوتیشى ،"ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانى حكوومه‌تى نوێى فه‌ڕه‌نسایه پاش ئه‌وه‌ى (ماكرۆن) بووه سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له مانگى 5ى ئه‌مساڵدا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه گرینگى خۆى هه‌یه وا ده‌رده‌خات و په‌یامێكه فه‌ڕه‌نسا گرینگى به كوردستان ده‌دات له رووى دیپلۆماسى و سه‌ربازییه‌وه ده‌یانه‌وێت پاڵپشتیی هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوكاریى ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه داڕووخاون تا ئاوه‌دانى بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستان به‌ره‌و ڕیفراندۆم ده‌ڕوات و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرسه‌ش بخه‌نه به‌ر باسه‌وه تا ڕاى فه‌رمى فه‌ڕه‌نسا بزانن.''
kdp-
