سەرۆک بارزانی لە پەیامیدا بۆ کوردانی تاراوگە: دەنگتان بۆ سەربەخۆیی بێت

سەرۆک بارزانی لە پەیامیدا بۆ کوردانی تاراوگە: دەنگتان بۆ سەربەخۆیی بێت
(مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی كوردانی تاراوگه‌ کرد، كه‌ بۆ پشتیوانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌ شاری كۆلنی ئه‌ڵمانیا فێستیڤاڵێكیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازكردووه، (سەرۆک بارزانی) لە پەیامیدا داوای لە کوردانی تاراواگە کرد کە دەنگ بە سەربەخۆیی بدەن و بە هەموو توانایەك پاڵپشتی سەربەخۆیی بن، دەنگتان بۆ سەربەخۆیی بێت، ئەوەیش لە پێناو کۆتایی هاتنی ژێردەستەیی و هەڵهاتنی خۆری ئازادی، لەپێناو وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدانمان، لەپێناو ئاشتی و بووژانەوەدا، لەپێناو بەختەوەری بۆ نەوەكانی داهاتوو.
kdp-
Top