ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: گرووپێک لە بەغداوە دژی ھەرێمی کوردستان دەجووڵێنەوە

 ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: گرووپێک لە بەغداوە دژی ھەرێمی کوردستان دەجووڵێنەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە یەکێتی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و پرسە نەتەوەییەکان ھەڵوێستی ڕوونە و پشتیوانی لێ دەکات.

ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "لە ساڵی ١٩٨٢ەوە تائێستا، یەکێتی داوای مافی چارەی خۆنووسین دەکات، بۆیە بۆ پرسی ریفراندۆم و پرسە نەتەوەییەکانی دیکە ھەڵوێستی یەکێتی ڕوونە پشتیوانی دەکات و بەرگری لە دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان دەکات، خەبات و قوربانیدانی یەکێتی بۆ ئەوەیە کە کوردستان بگاتە ئاواتی خۆی مافی خۆی دیاری بکات، بۆیە گرنگە لەم قۆناغە دەست لەناودەست بنێین بۆ تێپەڕاندنی گرفتەکان".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو کە گرووپێک لەبەغداوە دژی ھەرێمی کوردستان دەجولێنەوە، گوتیشی: "سوکایەتیکردنی بە وێنەی تاڵەبانی دەرخەری ئەو راستییەیە، بۆیە ئەمە پەیامێکە بۆ ھەموو گەلی کوردستان".










باسنیوز
Top