کەرکووک.. بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی پێشمەرگە تەقییەوە

 کەرکووک.. بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی پێشمەرگە تەقییەوە
بۆمبێکی چێندراو بەکاروانی ھێزەکانی لیوای پێنجی شارەزوور تەقیەوە و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگە.

تەقینەوەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 26/8/2017 لە نزیک گوندی خەرابەڕووت لە پارێزگای کەرکووک لەرێیی بۆمبێکی چێندراوەوە رووی داوە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، پێشمەرگەیەک شەهید بووە و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆـشخانەی ئازادی، لە کەرکووک، کراون.











باسنيوز
Top