یەکێتی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ڕووداوەکەی باڵەکایەتی بڵاو کردەوە
لەو ڕاگەیاندراوە کە لە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیدا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، لە رووداوێکی نەخوازراودا ڕۆژی هەینی 25/8/2017، دوو کادیری یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی (فه‌رمان و لوقمان ئه‌سكه‌نده‌ر) له‌ناو باخ و ڕه‌زی خۆیاندا کوژراون و ڕووداوەکەشیان بۆ پابەندنەبوون بە یاسا گەڕاندووەتەوە.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوای کردووە، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه به‌زووترین كات دادگایی بكرێن و وه‌ك تاوانبار سزای سه‌رپێچی و تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن و ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ.
دوای کوژرانی دوو براکەی گوندی (گوندەژۆر)ی سنووری چۆمان لەسەر دەستی چەند چەکدارێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، خەڵکی ناوچەکە کاردانەوەیەکی توندیان بەرامبەر سەرجەم بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشان دا و لە ئەنجامدا 5 بارەگای ئەو حزبانە سووتێندران.
باسنيوز
