باشماخ.. زیاتر لە 100 تانكەر بەنزین ڕەوانەی ئێران دەكرێنەوە

 باشماخ.. زیاتر لە 100 تانكەر بەنزین ڕەوانەی ئێران دەكرێنەوە
لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزەكەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی 104 تانكەر بەنزینی كوالێتی خراپ، ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێنەوە.



شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ، ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی (10) ڕۆژی رابردوودا لەلایەن بازرگانانی هەرێمەوە، لە وڵاتی ئێران (104) تانكر بەنزین هێنرایە مەرزەكەمانەوە و بەمەبەستی پشكنین نموونە لە بەنزینی ناو ئەو تانكەرانە وەرگیرا، ئەوە بوو دەركەوت كە ئەو بەنزینانە سەرجەمیان، لەڕووی كوالێتییەوە لە ئاستێكی نزم دان و ماددەی ئەڕۆماتیكیان تێدا زۆرە".



بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی سنووری باشماخ گوتیشی: "بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی كە لەبەردەستمان دان، نابێت رێژەی مادەی ئەڕۆماتیك، لە بەنزیندا لە( 35%) زیاتر بێت، چونكە لەڕووی تەندروستی و ژینگەییەوە زیانی هەیە، بەڵام بەداخەوە، ئەو تانكەرە بەنزینانەی كە دەستیان بەسەردا گیراوە، هەیانە ڕێژەكەی دەگاتە زیاتر لە(39%)، بۆیە ڕێگەمان نەداوە كە بخرێنە بەنزینخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان".



ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە، دەستبكرێت بەگەڕانەوەی ئەو (104) تەنكەرە بەنزینە بۆ وڵاتی سەرچاوە كە ئێرانە، ئەوەش لەدوای ئاگاداركردنەوەی بەرپرسانی باڵای ئێران.




باسنیوز


Top