ئەردۆگان بەنیازە پارتە رەگەزپەرستەكەی توركیا بتوێنێتەوە
پارتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی مه‌هه‌په، دوای ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئاكپارتیدا دروست كرد، ئیدی ئه‌و پارته به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت و نیوه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌شی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، ئێستەش ئاكپارتی بە نیازی تواندنەوەی یەكجارەكیتی.
مه‌هه‌په كه خاوه‌ن 40 كورسی په‌رله‌مانییه، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی ئاكپارتی تا سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بخه‌نه ریفراندۆمه‌وه، بۆیه ئاكپارتی توانی له ریفراندۆمدا سیسته‌می توركیا بكاته سه‌رۆكایه‌تی.
له‌و كاته‌وه مه‌هه‌په به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت و تاوه‌كو ئێستەش 9 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، كه دیارترینیان مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر بوو.
ئاكشه‌نه‌ر له‌كاتی پروپاگنده‌ی ده‌نگی نه‌خێر و به‌ڵێ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، توانی ده‌نگده‌رێكی زۆری مه‌هه‌په له به‌ره‌ی نه‌خێر كۆبكاته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییانه‌شی كراوه 70%ی ده‌نگده‌رانی مه‌هه‌په به نه‌خێر ده‌نگیان داوه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ده‌نگده‌رانی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لییان ناوێت. له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2015شدا مه‌هه‌په 40 كورسی په‌رله‌مانی له‌ده‌ست دا كه ئه‌وه‌ش به شكستێكی گه‌وره بۆ باخچه‌لی لێكدرایه‌وه و داوایان كرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی به دوژمنه گەورەكه‌ی كورد ناسراوه، به‌رده‌وام لێدوانی ئاگرین دژی كورد ده‌دات، تازه‌ترین لێدوانیشی دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بوو، كاتێك گوتی ریفراندۆم ده‌بێته هۆكاری شه‌ڕێكی ناوه‌خۆ له ناوچه‌كه و پێویسته په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان بده‌ین. جگه له‌وه‌ش به‌رامبه‌ر كورده‌كانی باكووریش هه‌میشه تونده و به توركی شاخییان ناو ده‌بات.
زۆرێك له‌و سه‌ركردانه‌یشی له‌و پارته جیابوونه‌ته‌وه، شكستی مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌و دژایه‌تییه ده‌گێڕنه‌وه كه به‌رامبه‌ر به كوردی ده‌كات. بۆ نموونه سینان ئۆغان كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ده‌ست له‌كار كێشراوی مه‌هه‌په بوو، ده‌ڵێ پێویسته مه‌هه‌په ستراتیژیه‌تێكی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد نه‌ك دژایه‌تی بكات.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له توركیا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مجاره مه‌هه‌په ناتوانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت. ده‌زگاكانی راپرسی له توركیا ئاشكرایان كردووه كه مه‌هه‌په ناتوانێت له 5% زیاتری ده‌نگه‌كان بهێنێت، چونكه زۆربه‌ی ده‌نگده‌ری مه‌هه‌په ئێستە چوونه‌ته پاڵ ئاكپارتی یان جه‌هه‌په. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه مه‌هه‌په به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت.
باخچه‌لی كاتێك ده‌ڵێت پێویسته په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان بده‌ین تا رێگری له‌ریفراندۆم بكه‌ین، ئه‌و لێدوانه‌ی له‌لاوازی خۆیه‌تی تا شكسته‌كانی پارته‌كه‌ی بشارێته‌وه و ده‌نگده‌رانی مه‌هه‌په له‌خۆی نزیك بكاته‌وه.
bas news-
