دوو برا لە بناری هەڵگورد كوژران
ئەحمەد قادر قایمقامی چۆمان= راگەیاند كە بەهۆی دەمەقاڵێ لە نێوان بنەماڵەكی گوندی گوندەژوور و پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتكێشان، 2 هاووڵاتی بە ناوەكانی لوقمان ئەسكەندەر و فەرمان ئەسكەندەر كوژراون و 4ی دیكەش بریندار بوون، كە برای یەكترین و یەكێ لە قوربانیەكان ئەندامی كۆمیتەی یەكێتیە.
قایمقامی چۆمان راشیگەیاند كە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان رەوشەكەیان كۆنترۆڵ كردووە و لە ئێستەشدا رەوشی ناوچەكە ئارامە و بریندارەكانیش لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەر دەكرێن.
bas news-
