سەرۆك وەزیرانی توركیا: ریفراندۆمی كوردستان نابێتە هۆی دروستبوونی پشێوی

سەرۆك وەزیرانی توركیا: ریفراندۆمی كوردستان نابێتە هۆی دروستبوونی پشێوی



سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند كە ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان نابێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەكەدا و رۆژنامەی (حوریەت دەیلی نیوز)یش وەڵامی هەڕەشەكانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپەی داوەتەوە و نووسیویەتی كە توركیا ناتوانێت رێگری لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بكات.


لە لێدوانێكیدا، بینالی یلدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا لەبارەی پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كە نابێتە هۆی نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕیش بەو هۆیەوە روونادات.


لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی (حورییەت دەیلی نیوز)، مژارێكی "یوسف كانلی" بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دەڵێ توركیا ناتوانێت رێگری بكات لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان.


رۆژنامەكە مژارەكەی وەك وەڵامدانەوەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە بڵاو كردووەتەوە كە كاری توركیا نییە دەست بخاتە نێو پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان و هەرگیز ناشتوانێ شەڕ لە دژی كوردەكانی عێراق هەڵگیرسێنێ.


نووسەری رۆژنامەكە نووسیویەتی كە توركیا وەك سەرۆكی وڵاتان پێشوازی لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ئەمە جۆرێكە لە دانپێدانانی مافەكانی كوردانی عێراق .

bas news-
Top