یەكەم عەرەب داوای رەگەزنامەی كوردستانی كرد
هاووڵاتیەكی ئوردنی بەناوی بیلال غازی قەرعان كە خاوەنی دوو منداڵە و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە بواری كۆمەڵناسی و مافی نیشتەجێبوونی لە كوێت و سعوودیەش هەیە، وەكو بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكی جیهانی كار دەكات. داوای كردووە وەكو یەكەم عەرەب رەگەزنامەی كوردستانی بدرێتێ و ئەگەر ڕێگەی پێ بدەن هەموو ژیانی خۆی لە كوردستان نیشتەجێ بێت.
ئەم هاووڵاتیە عەرەبە دەڵێ شەرەف و خۆشحاڵییەكی گەورە دەبێ بۆ ئەو كە لە كوردستان نیشتەجێ بێت و ئامادەیە وەكو خۆبەخش لە سوپای كوردستانیش خەبات و بەرگری بكات ئەگەر یاسا ڕێگەی پێبدات.
لە كۆتاییشدا نووسیویەتی بژی كوردستانی ئازاد و ڕێزدار سەرۆك مەسعود بارزانی.
جێی باسە رۆژی 25ی ئەیلوولی داهاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
bas news-
