7 کوردی دیکەی ئێزدی ڕزگار کران

 	 7 کوردی دیکەی ئێزدی ڕزگار کران
- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ئێزدیان دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی تەلەعفەردا توانیویانە ٧ کوردی دیکەی ئێزدی ڕزگار بکەن.

(حوسێن قائیدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەو ڕزگارکراوانەی کوردی ئێزدی لە منداڵ و ئافرەت پێک دێن و خەڵکی ناوچەکانی (تلبەنات و کۆچۆ و وەردییە)ی سەر بە قەزای شنگالن.''

بە گوێرەی لێدوانی (قائیدی) ئێستا ئەو ڕزگارکراوانەی کوردانی ئێزدی گەڕێندراونەتەوە نێو کەسوکاریان لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک.

تا ئێستا توانراوە زیاتر لە ٣ هەزار کەس لە کوردانی ئێزدی ڕزگار بکرێن و ٣ هەزار ئێزدیی دیکەش ماون ڕزگار بکرێن.

یەکشەممەی ڕابردوو دەست کرا بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی تەلەعەفەر.
kdp-
Top