کۆمسیۆن كاتى خۆتۆماركردنى هاووڵاتیانى دهرهوهى كوردستانى دیارى كرد
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، لە ڕاگەیێندراوێکى رۆژنامهوانیدا، بە ژمارە7 هاووڵاتیانى كوردستان له دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە بۆ زامنكردنى بهشداریان له پرۆسهى ڕیفراندۆم لهبهروارى لە1ی 9 تاوەکو7ی 9 لهمانگى داهاتوو سەردانی وێبسایتی فەرمیی کۆمسیۆن بکەن به مهبهستى پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە دەنگدانی دەرەوەی وڵات.
لهڕاگهیاندنه رۆژنامهوانیهكهى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی داوا دەکات هاووڵاتیانى دەرەوەى كوردستان لە رێگەی ئەم وێبسایتەوە www.khec.krd خۆیان تۆمار بکەن.
هەروەها لە ئاگادارکردنەوەکەی کۆمسیۆن دا زیاترهاتووە، رۆژی 1ی ئەیلول لینکی خۆ تۆمارکردنی دەنگدانی ئەلیکترۆنی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کارا دەبێت.
kdp-
