عەبدوڵڵا وەیسی بۆ موفتیی عێراق؛ خۆت لە گەمەی سیاسیی رزگار بکە
له رۆژی 21/8/2017 رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (د.موهدی ئه‌حمه‌د سومه‌یدعی) موفتیی عێراق كردووه، موفتییه‌كه‌ی عێراق گله‌یی له یه‌كێتیی زانایانی کوردستان ده‌كات كه ئیدانه‌ی قسه‌كانی پێشوویان كردووه له‌و كاته‌ی نامه‌یه‌كی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردبوو و داوای کردووە کە سەربەخۆیی لە کوردستان ئەنجامنەدرێ و رەتبکرێتەوە چونکە ئەمەی بە دابەشکردنی عێراق زانیوە،لە وەڵامدا (د. عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسى) سه‌رۆكى یهكێتىی زانیانى ئایینى ئیسلامى له هه‌رێمى كوردستان،بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت، "وه‌ك یه‌كێتیی زانایان چاوه‌ڕوان بووین دوای روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتیی زانایان، موفتی به قسه‌كانی دابچێته‌وه و خۆی له گه‌مه و یاری سیاسییه‌كان رزگار بكات، دام و ده‌زگا ئایینیه‌كان نه‌خاته ژێر كاریگه‌ری سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی كه یارییه‌كه دژی هیواو ئاوات و مافی گه‌لێكی سته‌ملێكراو و به‌شخوراوه، چاوه‌ڕوان بووین ده‌نگێكی دلێرانه بێت دژی کارە نامرۆڤایەتییەکانی حكوومه‌تی عێراق كه قوتی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی ره‌ش و رووت و هه‌ژاری كوردستانی بڕیوه. ده‌نگێكی مه‌رد بێت له كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی عێراق كه تا ئێستا ئاماده نییه مووچه‌و قوتی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه بدات، كه گیان و خوێنی خۆیان له عێراق لە دژی تیرۆریستان بەخشی، ده‌بوو موفتی بیری له‌وه بكردایه‌وه ئاخۆ بۆچی كورد ناچاری ئه‌م هه‌نگاوه كرا."
(عەبدوڵڵا وەیسی) دەڵێ، :" به‌داخه‌وه نه‌مانبینی موفتی له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵكی كوردستان و داگیركردنی سامانیان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر نامووسیان و بردنی ژن و منداڵیان كه‌مترین قسه بكات.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانایان ده‌ڵێ: پێویسته دام و ده‌زگا ئایینه‌كان وریابن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی خۆیان نه‌خزێننه ناو هه‌ندێك ململانێی سیاسی كه له‌وانه‌یه روون و دیار نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره له ناوبانگی ده‌زگاكانیان نه‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه میسداقیه‌تی خۆیان ده‌فه‌وتێنن.
ڕۆژی ٧ی مانگی حوزەیران، 16 حزب و لایەنی سیاسیی باشووری کوردستان بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) كۆبوونەوە و بڕیاریان دا 25/9 ـى ئه‌مساڵ ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.
kdp-
