تورکیا پێدانی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی سنووری سلێمانی ڕاگرت
كه‌ناڵه‌كانى يه‌كێتى ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ڕاگرتنى پێدانى ڤيزا هۆكاره‌كه‌ى "سياسييه".
ئه‌م بڕياره دواى ئه‌وه دێت، حكوومه‌تى توركيا له كاتێكدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كێتى له هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌دا بوو، نوێنه‌رى ئه‌و حزبه‌ى له توركيا ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەم بڕیارانەی تورکیا لەدژی یەکێتی و هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوای ئەوە دێت کە چەند هاووڵاتییەکی تورکیا کە شارۆچکەی دووکان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ەوە دەستگیر و بۆ قەندیل ڕفێندراون.
به‌هرۆز گه‌ڵاڵى نوێنه‌رى يه‌كێتى له ئه‌نقه‌ره، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان راي گه‌ياند، نابێت ده‌زگا ئه‌منييه‌كان رێگه بده‌ن هه‌موو كه‌س و لايه‌نێك له سنوورى سلێمانى "ته‌راتێن" بكه‌ن.
ئێستا پێدانی ڤیزا بۆ تورکیا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئاساییە و تەنھا لە پارێزگای سلێمانی ڕاگیراوە.
باسنيوز
