کۆمیسیۆن داوایەک ئاراستەی کوردانی تاراوگە دەکات
لە نووسراوەکەی کۆمیسیۆندا هاتووە: "بۆ زامنکردنی بەشداریتان لە پرۆسەی ڕیفراندۆم تکایە لە ڕێکەوتی 2017/9/1 تاکوو 2017/9/7 بەمەبەستی خۆتۆمارکدن بۆ پڕکردنەوەی فۆمری تایبەت بە دەنگدانی دەرەوەی وڵات سەردانی ماڵپەڕی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بکەن، کەلە ڕێکەوتی 2017/9/1 بەردەست دەبێت".
ئەدرێسی وێب سایتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بەم ناونیشانەیە:
www.khec.krd
کە لینکی تۆمارکردن لە ڕێکەوتی 2017/9/1ەوە کارا دەبێت.
سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە ڕێکەوتی 2017/6/7 کەبە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێوە چوو، بڕیار درا ڕێکەوتی 2017/9/25 ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و کەرکوووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
باسنيوز
