ئێران خوازیاری ڕاکێشانی هێڵێ شەمەندەفەرە بۆ هەرێمی کوردستان
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێمی کوردستان، "ئێران پرۆژه‌ى دروستكردنى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كات."
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كونسووڵى ئێران له هه‌ولێر سه‌ردانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووە و گفتوگۆکان بەردەوامن.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "مورته‌زا عه‌بادى، كونسوڵى ئێران له هه‌ولێر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى خستووه‌ته ڕوو كه مه‌به‌ست لێی گفتوگۆكردن بووه له‌باره‌ى پرۆژه‌ى داناناى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى نێوان هه‌ر دوولا بۆ گواستنه‌وه‌ى وزه و سووته‌مه‌نى و كه‌لوپه‌لى بازرگانى و گه‌شتیارى".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه: "وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه و ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ربڕیوه بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ى پرۆژه‌كه له باشترین و پێویستترین و خێراترین ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان هه‌ردوولا بێت، هه‌روه‌ها له خزمه‌تى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت".
باسنيوز
