سلێمانی.. هاووڵاتییەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 25-8-2017 ، هاوڵاتییەكی دانیشتوی گەڕەكی فەرمانبەران لە شاری سلێمانی بەهۆی گرتنی كارەباوە لە ماڵەكەی خۆیدا گیانی لەدەست داوە.
هاوڵاتییەكە ناوی (ئ، ئ، م)ە و لەدایكبووی ساڵی 1986 و دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی سلێمانییە.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.
باسنیوز
