سلێمانی.. هاووڵاتییەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

 سلێمانی.. هاووڵاتییەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی 25-8-2017 ، هاوڵاتییەكی دانیشتوی گەڕەكی فەرمانبەران لە شاری سلێمانی بەهۆی گرتنی كارەباوە لە ماڵەكەی خۆیدا گیانی لەدەست داوە.

هاوڵاتییەكە ناوی (ئ، ئ، م)ە و لەدایكبووی ساڵی 1986 و دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی سلێمانییە.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.










باسنیوز
Top