باره‌گایه‌كى (بارزانى)ى سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌یلوول له‌حاجى ئۆمه‌ران كرایه‌وه
فه‌رزنگ ئه‌حمه‌د لاوكه، به‌ڕێوه‌به‌ری شارده‌ێی حاجی ئۆمه‌ران، راگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی گرووپێكیان به‌ناوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلوول پێكهێناوه، دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له شوێنه مێژووییه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوولیان له سنووری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چۆمان نۆژه‌ن كرده‌وه، كه یه‌كێك بووه له باره‌گاكانی (بارزانی نه‌مر) ڕابه‌ری شۆرشی ئه‌یلول، له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا".
گووتیشى: "ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی كاكه‌مین نه‌جار، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و حه‌سه‌ن حه‌دۆ به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان و به‌رپرسانى حكوومییو حزبیى و سه‌ربازیى و پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو، باره‌گای بارزانی نه‌مر له‌حاجی ئۆمه‌ران كرایه‌وه".
bas news-
