كۆمارى ئیسلامى ئێران داواى ڕاكێشانى هێڵى شه‌مه‌نه‌فه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، كۆمارى ئیسلامیى ئێران داواى ڕاكێشانى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24/ 8/ 2017 وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاو كرده‌وه، كه كۆپیه‌كى نێردراوه، تێیدا ڕای گه‌یاندووه: "ئێران پرۆژه‌ى دروستكردنى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كونسوڵى ئێران له هه‌ولێر سه‌ردانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد".
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه مورته‌زا عه‌بادى، كونسوڵى ئێران له هه‌ولێر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه مه‌به‌ست لێی گفتوگۆكردن بووه له‌باره‌ى پرۆژه‌ى داناناى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى نێوان هه‌ر دوولا بۆ گواستنه‌وه‌ى وزه و سووته‌مه‌نى و كه‌لوپه‌لى بازرگانى و گه‌شتیاریى.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه و ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ربڕیووه بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ى پرۆژه‌كه له باشترین و پێویسترین و خێراترین ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان هه‌ردوولا بێت، هه‌روه‌ها له خزمه‌تى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
bas news-
