دوو کۆمپانیای نەوت پشکەکانیان لە هەرێم زیاد دەکەن
هه‌ردوو کۆمپانیای گه‌وره‌ی بواری نه‌وت، (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی و (گه‌نه‌ل ئینێرجی)، که باره‌گاکه‌ی له به‌ریتانیایه، ڕێککه‌وتنی نوێیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم کرد لەسەر زیادکردنی پشکه‌کانی خۆیان.
به پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، به گوێرەی ئه‌و ڕێککه‌وتنه، هه‌ردوو کۆمپانیاکە ده‌که‌ونه ڕێککه‌وتنێکی نوێوه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم و قه‌رزه‌کانیان پاک ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها، ئاماژه به‌وه ده‌دات، که (دی ئێن ئۆ) به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه پشکه‌کانی له کێڵگەی نه‌وتی تاوکێ، بۆ ٧٥% به‌رز ده‌کاته‌وه.
kdp-
