پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/8/24، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە پێشتر مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتیان کردووە، لەمڕۆوە ڕۆژانه ده‌توانن سەردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکەن، به‌مه‌به‌ستی وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان جگه له‌ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی، ئاماژە بەکاتی سەردانی هاووڵاتیان کراوە، کە دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر 8:30ى بەیانى تاکو1:00ى نیوه‌ڕۆ سەردانى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرت بکەن بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان.
باسنيوز
