مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى: ئه‌وانه‌ى به ناوى موفتی عێراقه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم كردووه هیچ قورساییه‌كیان نییه
رۆژی یەکشەممە 21/8/2017 رۆژنامەی سەباحی عێراقی دیمانەیەکی لەگەڵ د. موھدی ئەحمەد سومەیدعی (موفتی عێراق) کردبوو، دژ بە ریفراندۆم چەند قسەی کردبوو، داوای کردبوو کە ریفراندۆم نەکرێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاىگه‌یاند: "نازانم بۆچوونى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى (د. مه‌هدى ئه‌حمه‌د) موفتى عێراق چییه، به‌ڵام عه‌ره‌به سوونه‌كان فره مه‌رجه‌عن، بۆیه هه‌ر یه‌كێك دێت خۆی وه‌ك مووفتى ده‌ناسێنێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه كه‌سێكى دیكه‌ش به‌ناوى (ڕافیع ڕه‌فاعییه) ده‌ڵێ من موفتى دیاریى عێراقم، بۆیه ئه‌وانه نه له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆی عێراق، نه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هیچ و قورساییه‌كیان نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پێویسته مامۆستایانى ئاینیى به‌رپه‌رچى ئه‌و كه‌سانه بده‌نه‌وه و خه‌ڵكى له‌و قسانه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
باس‌نیوز
