بارزانی: پاشگەزبوونەوە لە ڕیفراندۆم نییە و گفتوگۆش لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێ
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/8/2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دیدارێکی لەگەڵ نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا، باڵیۆزی ئەڵمانیا و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئەنجام دا.
لەمبارەیەوە هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ئاشکرای کردووە، لەو دیدارەدا بارزانی دووپاتی کردووەتەوە: ”پاشگهزبوونهوه له ڕیفراندۆم نییه و گفتوگۆكان لهگهڵ بهغدا لەبارەی سهربهخۆیی کوردستان بەردەوام دەبن“.
باسنيوز
