راپەڕین.. لێژنەیەک بۆ زیانە مادییەکانی بوومەلەرزە پێکھێنرا
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین، ئەمڕۆ بینج شەممە 24/8/2017 لە راگەیەندراوێکدا، تێدا ئاماژە بەوەی بەوە داوە کە بەڕێوەبەری گشتی و ستافی ئەندازیاری و ئیداری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان، منداڵبوون و کۆگای سەرەکی دەرمانیان کرد، بەمەبەستی بینین و دەرخستەکردن بۆ زیانەکانیان بەھۆی بومەلەرزەوە و پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ چاککردنەوەی شوێنە زیان لێکەوتووەکان لە زووترین کاتدا.
دوێنێ چوارشەممە 23/8/2017 بوومەلەرزەیەکی لە دەڤەری راپەڕینی ھەژاند، بەپێی دوائاماری بریندارەکانی بومەلەرزەکە رانیە، ، 13 حاڵەتی برینداربوون تۆمارکراوە، لە نەخۆشخانەکانی شارۆچکەی پشدەر، ھیچ حاڵتێک تۆمارنەکراوسەرجەم بریندارەکانیش دوی چارەسەرکردن گەراونەتەوە ماڵەوە.
بەھۆی ئەو بوومەلەرزەوە، زیانێکی مادی زۆر بەر نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوون و کۆگای سەرەکی دەرمان لە رانیە کەوتووە.
باسنیوز
