داقووق .. دوو ئافرەت بە کوژراوی دۆزرانەوە

 داقووق .. دوو ئافرەت بە کوژراوی دۆزرانەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، دۆزینەوەی تەرمی دوو ئافرەتی لە سنووری شارۆچکەی داقووق ڕاگەیاند.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوك ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو 23/8/2017 ھێزەکانی پۆلیس لە بوونی تەرمی دوو ئافرەت لە ناوچەی جمبوری سەر بە شاۆچکەی داقووق ئاگادارکراوەتەوە و دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆیان".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ئەوەشی خستە روو: "ئافرەتەکان بە چەک کوژراون و شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیانەوە بووە، بەڵام بەھۆی نەبوونی ناسنامەوە نەناسراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستی پێ کردووە".










باسنیوز
Top