داقووق .. دوو ئافرەت بە کوژراوی دۆزرانەوە
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوك ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو 23/8/2017 ھێزەکانی پۆلیس لە بوونی تەرمی دوو ئافرەت لە ناوچەی جمبوری سەر بە شاۆچکەی داقووق ئاگادارکراوەتەوە و دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆیان".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ئەوەشی خستە روو: "ئافرەتەکان بە چەک کوژراون و شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیانەوە بووە، بەڵام بەھۆی نەبوونی ناسنامەوە نەناسراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستی پێ کردووە".
باسنیوز
