بزووتنەوەی ئیسلامی: ڕاشکاوانە بە تورکیا و ئێرانمان گوتووە چارەنووسی خۆمان دیاری دەکەین
دوێنێی مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و دوای دیدار لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەشێک لە هێزە سیاسیەکانی کوردستانی کرد، سەلام کەریم عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان گوتی: "لەسەر پرسی ریفراندۆم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا قسە کراوە و ڕاشکاوانە بە تورکیامان گوتووە کە ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمین و لەکات و ساتی خۆیدا دەکرێت و لەگەڵ ئێرانیش هەمان قسە و بۆچوونمان هەبووە کە ئەمە مافی خەڵکی کوردستانە و خەڵک چارەنووسی خۆی دیاری دەکات".
ئەو ئەندامەی سەرکردەیەی بزووتنەوە گوتیشی: "ئۆغڵوو سوپای بزووتنەوەی کردووە کە ڕاشکاوانە هەڵوێستی خۆیانی لەسەر ئەو پرسە پێ گوتوون و بزووتنەوەش بە ڕوونی باسی لەوە کردووە کە بەغدا سیاسەتی هەڵەی پەیڕەو کردووە.
باسنیوز
