سلێمانی.. لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتی و گۆڕان کۆ دەبنەوە
لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان کۆ دەبنەوە و دوێنێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەریی گرفتەکانی لە باننامەیەکدا ڕوون کردەوە".
ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی گوتی: "بێگومان یەکێتی پێی خۆشە گۆڕان بەشداریی پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ڕیفراندۆم بێت، چونکە نایەوێت لە داهاتوودا دۆخی سیاسیی کوردستان لەوەی ئێستا ئاڵۆزتر بێت، بۆیە یەکێتی ڕاشکاوانە دەیەوێت ڕێگەیەکی خێرا بۆ هەردوو پرسی بدۆزێتەوە و گۆڕان و پارتی لەسەر چەند خاڵێکی هاوبەش ڕازی بکات و ئەگەر ئەمە کرا، زۆر باش دەبێت، بۆیە کۆبوونەوەکە زیاتر بۆ خێراکردنی ڕێکاری بە یەکگەیشتنی هێزە سیاسییەکانە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "ڕەنگە شاندی یەکێتی لەگەڵ پارتیش کۆبوونەوە لەسەر هەمان پرس لەگەڵ پارتی کۆبوونەوە بکات".
باسنیوز
