زانیاریی له‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی كوردستان
كاروان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ى خه‌لیفان ڕاگه‌یاند: "به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و بوومهلهرزهیهى له ڕانیه و قه‌ڵادزێی داوه به‌گوڕى 5.3 پله به‌پێی پێوه‌رى ڕیخته‌ر بۆ پێوانكردنى گوڕى بوومه‌له‌رزه بووه و به قوڵیى 10 كیلۆمه‌تر بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هه‌رچه‌نده بووله‌رزه‌كه له ناوچه‌كانى تر زیانى به‌دواوه‌وه بووه، به‌ڵام هیچ زیانێكى بۆ خه‌لیفان نه‌بووه.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/8/2017 له شاره‌كانى سلیمانى، هه‌ولێر، ڕانییه، قه‌ڵادزێ، ناوچه‌ى سۆران و خه‌لیفان بوومه‌له‌زه‌یه‌ك ڕووى دا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ى خه‌لیفان، ده‌شڵێت: "ته‌نیا هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه و هیچ زیانێكى گیانى و مادى لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونى پله‌ى ڕٍێكخهر له ناوچه‌كه‌دا نازنین بوومه‌له‌رزه‌كه چه‌ند پله بووه".
به‌هۆی بومەلەرزەکەی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ( 23 / 8 / 2017)، كه له چه‌ند شارێكى كوردستانی دا، ته‌نها له شارى ڕانیه هه‌شت كه‌س گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
bas news-
