زانیاریی فه‌رمی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌ڵادزێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ ئاشكرا ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه ئاشكرای كردووه كه كاتژمێر(4:42)ده‌قه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دووی 6 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ و به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر به گوڕی 5.3 به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕوویداوه.
ئاماژه به ئه‌وه‌ش دراوه كه بومه‌له‌رزه‌كه زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ستی پێكراوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "تا ئێستا هه‌شت كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه گه‌یه‌نراونه نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه كه چواریان برینیان سووكه و چواره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی ترسه‌وه بوراونه‌ته‌وه و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان".
bas news-
