ڕاپه‌ڕین.. لیژنه‌یه‌ك بۆ تۆماركردنى زیانه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه پێكهێنرا
گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین، ڕاى گه‌یاند، لیژنه‌یه‌كیان بۆ ڕووپێوكردنى زیانه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین پێكهێناوه.
حسێن عه‌بدوڵڵا، گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه به هه‌ر جۆرێك زیانیان به‌ركه‌وتووه، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى زیانه‌كانیان تۆمار بكه‌ین".
گوتیشى: "لیژنه‌كه به‌وردى زیانه‌كان تۆمار ده‌كات و به ڕاپۆرت ده‌یداته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م وه‌ك زانیاریى هه‌میش بۆ مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پشتى پێببه‌سترێت".
لاى خۆشیه‌وه، شۆڕس ئیسماعیل، گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه زیانی مادی زۆری به هاووڵاتیان گه‌یاندوه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش برینداربوون، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خانوو و ئۆتۆمبێل له شاری ڕانیه زیانیان پێ گه‌یشتووه".
گوتیشی: "بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین تا ئاساییبونه‌وه‌ى دۆخه‌كه زۆر وریای خۆیان بن و خۆیان له‌مانه‌وه له‌باڵه‌خانه‌كان، به‌دوور بگرن، هه‌روه‌ك له‌كاتی بوونی حاڵه‌تى دیكه په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به هاناوه‌چووینان".
به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌م ئێواره‌وه، له سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، (8) هاووڵاتی ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كران.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/8/23، بوومەلەرزەیەکی بەهێز، هەرێمی کوردستانی هەژاند و لە هەولێر، سلێمانی، رانیە، دووکان، کۆیە، سۆران، قەڵادزێ، شەقڵاوە، کەلار، پیرمام، حاجیاوا، خەلیفان و حاجی ئۆمەران هەستی پێکراوە.
bas news-
