فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كوێستانه‌كانی برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن
به‌بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له ده‌ڤه‌ری برادۆستی سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌كان بۆردومان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی )بۆردوومانه‌كه له كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(23-8-2017) بووه و دەوروبەری ھەر یەك لە گوندەكانی خەلیفان، لێلكان و سیرانی لە دەڤەری برادۆست ی سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌كان له سنووری شارۆچكه‌ی سۆران گرتووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی چەند ساڵێكە سوپای توركیا به بیانووی بوونی بارەگاكانی پەكەكە، ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات، زۆرجاریش ھاووڵاتیان بەوھۆیەوە بوونەتە قوربانی، لە ماوەی رابردووش‌دا لەلایەن دانیشووانی ناوچه‌كه و حكوومەتی ھەرێمی كوردستانه‌وه چەندین جار داوا لە پەكەكە كراوە ئەو سنوورانە جێ بھێڵێ.
bas neww-
