زانیارى له‌سه‌ر كوشتنى ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانه‌كه‌ى له كه‌ركووك
عه‌قید ئیدریس ڕه‌فعه‌ت، به‌رپرسی به‌شى جووڵاته‌وه‌كان له پۆلیسی كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه، ده‌ستڕێژى گوله له مقه‌ده‌م عه‌مار ساڵح مه‌هدی /1978 دانیشتووى هه‌ولێر به ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب كه خه‌ڵكى دیاله‌یه، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكى به‌ناوى حه‌یده‌ر نه‌عیم عیسى/ 1976 دانیشتووى دیوانییه كرا و ده‌ست به‌جێ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیا عێراقییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له ڕووداوه‌كه‌وه دوور نه‌بوون، به‌ڵام نه‌توانراوه هێرشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكرێن.
bas news-
