كه‌ركووك .. قوتابییه‌ك به كوژراوى له‌ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند: "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(23-8-2017) له گه‌ڕه‌كى ڕهحیماواى شارى كه‌ركووك، ته‌رمى گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوى (ستار ئیبراهیم) له ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا دۆزرایه‌وه كه به چه‌قۆ كوژراوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كوژراوه‌كه پۆلی شه‌شی ئاماده‌ییه و شوێنه‌وارى چه‌قۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى به‌جێماوه.
ڕوونیشكرده‌وه كه په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه و تا ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێك له‌باره‌ى چۆنیهى ڕووداوه‌كه ده‌ست پۆلیس نه‌كه‌وتووه.
bas news-
