كه‌ركووك .. قوتابییه‌ك به‌ كوژراوى له‌ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌

كه‌ركووك .. قوتابییه‌ك به‌ كوژراوى له‌ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی كه‌ركووك دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى قوتابییه‌كی به‌ كوژراوى له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ گه‌ڕه‌كى ڕه‌حیماواى شارى كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.



عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند: "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌(23-8-2017) له‌ گه‌ڕه‌كى ڕه‌حیماواى شارى كه‌ركووك، ته‌رمى گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوى (ستار ئیبراهیم) له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌".



ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ كوژراوه‌كه‌ پۆلی شه‌شی ئاماده‌ییه‌ و شوێنه‌وارى چه‌قۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى به‌جێماوه‌.



ڕوونیشكرده‌وه‌ كه‌ په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێك له‌باره‌ى چۆنیه‌ى ڕووداوه‌كه‌ ده‌ست پۆلیس نه‌كه‌وتووه‌.
bas news-
Top